SNN ئەمڕۆ سێشەممە، محمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی راگەیاند: “کە چەند رێگەچارەیەکیان خستووەتە بەردەم مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەبارەت بە ھۆکاریی گرانبوون و بەرزبوونەوەی نرخی ئارد لە ئێستادا. حەنون، ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی بازرگانی لیژنەیەک پێکدەھێنێت بەمەبەستی چاودێریکردنی نانەواخانە و سەمونخانەکان، هەروەها فەرمانگەی چاودێریکردنی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و خودی وەزارەتەکەش لیژنەیەکیان پێکھێناوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە بازار و بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، هەروەها وەزارەتی بازرگانی گوژمەی نۆیەمی ئاردی ئامادەکردووە تایبەت بە بەشەخۆراکی ھاووڵاتییان لە تەواوی عێراقدا،
The post وەزارەتی بازرگانی رێگەچارەکانی دابەزاندنی نرخی ئاردی ئاشکراکرد appeared first on SNN.