SNN نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پۆڵندا دەڵێت: ” کەیسی کۆچبەران زۆر زۆر زیانی بە ناوبانگی هەرێم گەیاندووە، ئەو کەيسانەی پێشکەشی دەکەن شتی زۆر ناڕاستی تێدايە سەبارەت بە هۆکاری کۆچکردنيان”. زیاد ڕەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵندا بە بەدەنگی ئەمریکای راگەياندووە: “کەیسی ئەو کۆچبەرانە زۆر زۆر زیانی داوە لە ناوبانگی هەرێمی کوردستان چونکە ئەو کەیسانەی پێشکەشی دەکەن لە پۆڵندا، ئێمە لەدەسەڵاتدارانی پۆڵندا و هەتا لە چاودێرە ئەوروپییەکان لێرە دەبیستین شتی زۆر ناڕاست و ناڕەوا باس دەکەن سەبارەت بە هۆکاری کۆچکردنیان، هی وای هەیە دەڵێت من ڕۆژنامەنوسم ئەگەر لە کوردستان بژیم ئەوا دەستگیر دەکرێم و ئەشکەنجە دەدرێم”. باسی لەوەشکردووە: “بەشێکیش لەو […]
The post نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پۆڵندا: کەیسی کۆچبەران زیانی بە ناوبانگی هەرێم گەیاندووە appeared first on SNN.