حکومەتی هەرێم لەسەر کۆچی گەنجان هاتە دەنگ

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وتەبێژی حکومەتی هەرێم رايگەياند: حکومەت هەوڵی داوە هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت و رێگربێت لە کۆچکردنيان، هاوکات بەرپرسی فەرمانگەی پەيوەندييەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم دەڵێت “هاوکاری ئەو خێزانانە دەکەين کە دەيانەوێت بگەڕێنەوە”. جوتيار عادل وتەبێژی حکومەی هەرێم رايگەياند: کۆمەڵێک هۆکار هەن بووەتە هۆی کۆچکردنی گەنجان، بەدواداچوون بۆ ئەو هۆکارانە دەکەين، پیشنيار و چارەسەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆ و لايەنە پەيوەنديدارەکان دەدرێنە ئەنجومەنی وەزيران. وتيشی “حکومەتی هەرێم هەوڵی رەخساندنی هەلیکاری داوە و لە ئیستادا کێشەی مووچەی چارەسەر کردووە”، باسی لەوەشکرد “هەندێک لايەن بابەتی کۆچ وەک گوشاری سياسی بەکاردەهێنن”، دەشڵێت “بوونی پەکەکە هۆکاری سەرەکی کۆچی گەنجانە”. هاوکات سەفين دزەيی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی […]

The post حکومەتی هەرێم لەسەر کۆچی گەنجان هاتە دەنگ appeared first on SNN.