خەندان-
پۆلیسی بریتانیا ناسنامەی هێرشکەرەکەی لەندەنی ئاشکراکرد، کە دوێنێ دو کەسی بە چەقۆ کوشت، بەپێی وتەی پۆلیس، پێشتر بەهۆی کاری تیرۆریستییەوە زیندانی کراوە و ساڵی رابردو ئازادکراوە.
هێرشکەرەکە کەسێکی ناسراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بریتانیاوە، ساڵی 2012 بەهۆی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستییەوە دەستگیرکراوە
لە لەندەن بریج، روداوێكی تەقەكردن هەیە و هێزەكانی پۆلیسی ئەو شارە لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكەدان
ئاماژەی بەوەشکردبو، هێرشکەرەکە پشتوێنێکی بۆمبڕێژکراوی ساختەی لەپشتکردوە، بەچەقۆ هێرشی کردوەتە سەر ئەو هاوڵاتیانەی کە بەسەر پردەکەدا تێپەڕبون، دو کەسی کوشتوە و سێ کەسی دیکەشی بریندارکردوە.
هێرشکەرەکە لەلایەن شەش رێبواری ناوچەکەوە دراوە بەزەویدا و چەقۆکەی لێوەرگیراوە
فەرماندەی پۆلیسی بەگژداچونەوەی تیرۆری بریتانیا رونیکردەوە، یەکێک لە چەکدارانی هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی لەندەن گوللەی ناوە بە هێرشکەرەکەوە، کاتێک ویستویەتی هەڵبێت، واتا "لەسەر شانۆی تاوانەکەی خۆیدا کوژراوە".