SNN وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند: بۆ داخستنى خوێندنگاکان دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان، بەڵام بۆ داخستنى سەرجەم ناوەندەکان هیچ راسپاردەیەکى تەندروستى نییە لەئێستادا. ئالان حەمە سەعید وەزيری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رايگەياند: “رێژەى توشبوون هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە مەترسیدارەى تەندروستى راسپاردەى ئەوە بکات کە خوێندنگاکان دابخرێن”. وتیشى “سیاسەتى ئێمە بەردەوامیدانە بە پڕۆسەى خوێندن وەک خۆى، بەڵام ئەگەر دۆخەکە مەترسیدار بوو ئەوکات بڕیارى دیکە دەدرێت، دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان لەسەر راسپاردەى تەندروستى پارێزگاکان خوێندنگە یان هۆبەیەکى دیاریکراو دابخەن، ئەوەش لەهەندێک شوێن کراوە”. ئالان حەمە سەعید باسى لەوەشکرد: لەکۆى دوو ملیۆن خوێندکار و مامۆستا لەهەرێم توشبووەکان ژمارەیان لەدوو هەزار کەس تێنەپەڕیوە، ئەوەش […]
The post بۆ داخستنی خوێندنگاکان دەسەڵات دەدرێتە پارێزگاکان appeared first on SNN.