جوتيار عادل: بەشێک لەو کۆچبەرانەی رۆشتوون خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکانن

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وتەبێژی حکومەتی هەرێم رايگەياند: نزيکەی هەشت هەزار کۆچبەر لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچيانکردووە، لەو ژمارەيەش بەشێکی لە ناوچە جێناکۆکەکانەوە رۆشتوون و بەشێکی ديکەيان لە ناوچەکانی دەوروبەری شيلادزێ بەهۆی پەکەکەوە رۆشتوون. جوتيار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند: نزيکەی16  بۆ 17 هەزار کەس کۆچيانکردووە بۆ بيلارووسيا لەو ژمارەيەش حەوت تا هەشت هەزاريان خەڵەکی هەرێمی کوردستانن، بەشێکيان خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکانن بەهۆی ناسەقامگيری باری ئەمنی. دەشڵێت “بەشێکی ديکە بەهۆی پەکەکەوە هەڵهاتوون، بەشێکی ديکە ئەوانەن کە لە بێکاريدا کۆچيانکردووە بەتايبەت ئەو کەسانەی لە هەڵەبجە و رانيە و کەلار و گەرميان بوون و هەلی کاريان نەبووە”. وتيشی “بيلارووسيا دۆسييەی کۆچبەران وەک کارتێکی فشار […]

The post جوتيار عادل: بەشێک لەو کۆچبەرانەی رۆشتوون خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکانن appeared first on SNN.