SNN ئەمڕۆ هەینی، بەگوێرەی ئاژانسە ئابوورییەکانی جیهان، بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و لەئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر 1000 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت کە ئەوەش نزمترین ئاستە لە مێژوودا. لیرە کە خراپترین دراوی بازاڕی دەرکەوتووی ساڵ بوو، لە ماوەی پێنج ساڵدا دوو لەسەر سێی بەهای خۆی لە دەستدا، ئەمەش بۆ سیاسەتەکانی ئەردۆغان دەگەرێتەوە کە دەستی خستووەتە نێو کارەکانی بانکی ناوەندی تورکیا، لە ماوەی رابردوودا سێ بەرێوەبەری گرنگی بانکەکەی لەسەر کارەکانیان لابرد.
The post بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا لیرە بەم جۆرە دابەزێت appeared first on SNN.