هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگا لەبارەی ڤایرۆسی (كۆرۆنا) بەڕێوە دەچێت و، پارێزگاری هەولێریش ڕاپۆرتێك پێشكەش دەكات.
كەنعان خەیلانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر بارودۆخی سنووری پارێزگای هەولێر دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوە دەچێت".
خەیلانی گوتیشی: "لە دانیشتنی ئەمڕۆدا (د. فرسەت سۆفی) پارێزگاری هەولێر ئامادە دەبێت و، ڕاپۆرتێك لەبارەی رێكار و هەنگاو و ئامار و كار و چالاكییەكان لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەخاتە ڕوو، وەكو پلانی (A) بزانین چی كراوە، هەروەها بۆ داهاتوو پلانی (B) بزانین حكوومەتی خۆجێیی چۆن ئامادەباشیی بۆ ئەم ڤایرۆسە كردووە، دواتر ئەندامانی ئەنجومەن پرسیارەكانیان ئاراستەی پارێزگار دەكەن.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەشڵێ: "هەموو ئەو شوێنانەی كە بزانین مەترسییان لەسەر هاووڵاتیان هەیە، وەكو ئەنجومەن لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پێشنیاز دەكەین دابخرێن و كاریشی لەسەر دەكەین."
نەشوان بەرزنجی