تەندروستی عێراق “پێویستە تەواو خۆمان بۆ شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ئامادەبکەین”

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا و داوا دەکات رێگەچارەی پێویست بگیرێتەبەر بۆ خۆئامادەکردن لەبەرامبەر هاتنی شەپۆڵی چوارەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. ڕاشیگەیاند: ” ڕه‌وشی كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنا له‌ به‌شێک له‌ پارێزگاكان بەپێی پێوسیت نییه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ین شه‌پۆڵی چواره‌می په‌تاكه‌ بڵاوبێتەوە، بەهۆی ئەو ڕێژەی کەمەی خۆکوتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسینی کۆڕۆنا هەیە، ئەگەری دروستبوونی مەترسی هەیە.” وەزارەتی تەندروستی داواشی لە بنكه‌ و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان کردووە، ڕێککاری پێوست بگرنه‌به‌ر بۆ زیادکردنی ڕێژەی کوتان و هەروەها ڕێکخستنەوەی نەخۆشخانەکان و دابینکردنی قەرەوێلەی پێویست.

The post تەندروستی عێراق “پێویستە تەواو خۆمان بۆ شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ئامادەبکەین” appeared first on SNN.