SNN ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراق، رایگەیاند: ” بەشێوەیەکی کاتی مۆڵەتی کارکردنی کۆنسوڵخانەی فەخریی بێلاڕووس لە بەغدا ھەڵوەشێندراوەتەوە، ئەم ھەنگاوە بۆ پاراستنی ھاووڵاتیانی عێراقیە لە قاچاخچێتی مرۆڤ لە بێلاڕووسەوە بۆ پۆڵەندا”. سەحاف، ئاماژەی بەوەشکرد گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان عێراق و بێلاڕووس راگیراوە و وتی”باڵیۆزخانەکانی عێراق لە مۆسکۆ (رووسیا) و وارشۆ (پۆڵەندا) کار لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەسەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا گیریانخواردووە دەکەن”. لای خۆشییەوە وەزیری ناوخۆی پۆڵەندا، ماریوس کامینسکی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەئێستادا، دوو بۆ چوار هەزار کۆچبەر لەسەر سنوورەکانی بیلاڕووس-پۆڵەندا هەن. کامینسکی جەختی لەوەش کردەوە کە پۆڵەندا نابێتە رێڕەوی کۆچبەران و […]
The post عێراق مۆڵەتی کارکردنی کونسوڵخانەی بیلارووسی لە عێراق بە شێوەیەکی کاتی هەڵوەشاندەوە appeared first on SNN.