هەولێر-KDP.info- سهرۆك مهسعود بارزانى بهبۆنهى ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پهیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كردهوه و دهڵێت، ئافرەتانی كوردستان هەمیشە لە شۆڕش و بەرخوداندا پاڵپشتی پێشمەرگە بوونە".
ڕۆژی یەکشەممە ٨ـی ۳ـی ۲۰۲۰ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، سەرۆک مهسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی لە تویتەر بڵاوکردەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەت پیرۆزبایی لە هەموو ئافرەتانی كوردستان و جیهان دەكەم. ئافرەتانی كوردستان هەمیشە لە شۆڕش و بەرخوداندا پاڵپشتی پێشمەرگە بوونە و ڕۆڵێكی مەزنیان لە خەباتی ئازادیخوازیی گەلەكەیاندا هەبووە و قوربانییان داوە. "