پۆڵەندا: دەنگۆی کردنەوەی سنوورەکانمان لە 15ی ئەم مانگە دوورە لە راستییەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزیرێکی پۆڵەندا رایگەیاند دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە لە 15ی ئەم مانگە پۆڵەندا سنورەکانی بەرووی کۆچبەرەکاندا دەکاتەوە، ئەمە راست نییە. ستانیسلاو زارین وتەبێژی وەزارەتی هەریکاری خزمەتگوزاری تایبەت لە تویتەری خۆیەوە نوسیویەتی: “دەنگۆ بڵاوبووەتەوە گوایە ئەڵمانیا کۆچبەرەکانی سەر سنووری پۆڵەندا بە پاس دەگوازێتەوە، ئەوانەی ئەم دەنگۆیە بڵاودەکەنەوە دەیانەوێت هانی کۆچبەران بدەن کە سنووری پۆڵەندا تێپەڕێنن، ئەمە دۆخێکی مەترسیدار دروستدەکات”. ئەو وەزیرە وتوویەتی: “سنوورەکانی پۆڵەندا بە بەهێزی لەلایەن هێزەکانی پۆڵەنداوە دەپارێزرێن”. زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا ماونەتەوە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن، بەهیوان بگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

The post پۆڵەندا: دەنگۆی کردنەوەی سنوورەکانمان لە 15ی ئەم مانگە دوورە لە راستییەوە appeared first on SNN.