SNN ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێداچوونەوە بەو دیاردە ناشرینانە دەکەن کە لە یانە شەوانەکاندا ئەنجام دەدرێن. خۆشناو ئەوەشی خستەڕوو، فەرمانی دروستکردنی لیژنەیەکی داوە بۆ پێداچوونەوە بە یانە شەوانەکاندا و ئەو دیاردە ناشرینانەی کە لەیانەکان ئەنجام دەدرێت، هەروەها فەرمان بە لیژنەکە کراوە دەستبەجێ لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بکرێت کە کاری ناشرین لەو یانانە ئەنجام دەدەن.”
The post هەولیر بڕیارێکی تایبەت لەبارەی یانە شەوانەکانەوە دەدات appeared first on SNN.