وادەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئاشکرادەکرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان و هەروەها یەكلاكردنەوەی تانەكان كۆتایی هاتووە و ئەنجامەكانیش ڕەوانەی دەستەی دادوەری عێراقی كراون بۆ پەسەندكردنیان، بەگوێرەی یاساش دەبێت لەماوەی 10ی ڕۆژی داهاتوودا دەستەی دادوەری وەڵامی كۆمیسیۆن بداتەوە، پاشانیش ئەنجامەكان ڕەوانەی دادگای باڵای فیداراڵی دەكرێت بۆ پەسەندكردنیان كە لەوێش 15ی رۆژی پێویستە بۆ پەسەندكرد پاشان دەتواندرێت یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەببرێت. ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە پرۆسەی دووبارە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان كۆتایی هاتووە و هەرەها كاركردن لەسەر ئەوتانانەش كۆتاییان هاتووە كە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن هەندێك هێز […]

The post وادەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئاشکرادەکرێت appeared first on SNN.