SNN وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 18ی مانگ، یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ گەڕاندنەویە ئەو کۆچبەرانەی سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵەندا رێکخراوە کە خوازیارین بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان. ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختی لەوەکردەوە کە حکومەتی عێراق لەگەڵ بەزۆرناردنەوەی کۆچبەراندا نییە و ئەو کۆچبەرانە بە خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە. ناوبراو باسی لەوە کرد کە گفتوگۆ سیاسی و دیپلۆماسییەکان چڕکراونەتەوە و بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخەی کە لە سنووری پۆڵەندا دروستبووە، هاوکات گەشتکردن لە هاووڵاتیانی عێراق بۆ بێلاڕوسیا راگیراوە.
The post یەکەم گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرەکانی بێلاڕوسیا رێکدەخرێت appeared first on SNN.