SNN عوسمان ئۆجەلان، برای بچووکی عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری بەندکراوی پەکەکە کۆچی دواییکرد. ميديا ناوخۆييەکان لە زاری بنەماڵەی عوسمان ئۆجەلانەوە رايانگەياند: “کاتژمێر 04:30 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 عوسمان ئۆجەلان کە ماوەیەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر خەوێنرابوو و لەژێر چاودێریی چڕدا بوو، بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دواییکردووە”. عوسمان ئۆجالان ساڵی 1958 لە گوندی ئامارای سەربە شارۆچکەی خەلفەتی لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان لەدایکبووە. یەکێک بوو لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە و دوای جیابوونەوەی لە پەکەکە لە ساڵی 2004 ـەوە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبووە و بڕیارە تەرمەکەشی لە هەرێمی کوردستان بەخاک بسپێردرێت.
The post عوسمان ئۆجەلان کۆچی دوایکرد appeared first on SNN.