SNN هاتووچۆی هەولێر رايگەياند: “ئەو هاووڵاتيانەی دەيانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانيان بگۆڕن بۆ تابلۆی باريکی ئينگليزی، دەتوانن لە ئەمڕۆوە بە بێ دەرهێنانی دەفتەر خروجيە بيگۆڕن”. فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “هاووڵاتیەکی زۆر سەردانی هاتووچۆی هەولێریان کردووە بەمەبەستی گۆڕینی تابلۆی ئوتومبێلەکانیان بۆ تابلۆی باریکی ئینگلیزی وەتوانای داراییان ڕێگایان پێنادات کە دەفتەری خروجیە بۆئوتومبێلەکانیان دەربێنن”. راشيگەياند: “وەک هاوکاریەک بۆهاووڵاتیان بڕیار درا لە ئەمڕۆە 2021/11/15، دەتوانن تابلۆی ئوتومبێلەکانیان بگۆڕن بەبێ دەرهێنانی دەفتەری خروجیە”. دەشڵێت “تاکە مەرج بۆ پێدانی تابلۆیەکە ،گۆڕینی مۆڵەتەکەیانە بۆ مۆڵەتی نێودەوڵەتی، کە ڕێکارەکانی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ تەواو دەکرێت”.
The post ئاگادارييەک لە بارەی گۆڕينی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە appeared first on SNN.