SNN پەرلەمانتارێکی کوردستان دەڵێت هیچ پاساوێک نەماوە بۆ پێنەدانی دەرماڵە بە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، باس لەوەشدەکات کە ئەو پرسە دەخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ گفتوگۆکردن. ئاشنا عەبدوڵا دەڵێت بە واژووی (48) ئەندامى پەرلەمانى کوردستانەوە یاداشتێک ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەکەن تایبەت بەو پرسە و خستنە بەرنامەى کارى دانیشتى پەرلەمانەوە. دەشڵێت: لە ساڵى (2015) بۆ (2016)دا دەرماڵەى خوێندن بە چەند بەهانە و پاساوێک بڕدرا لەوانە شەڕى داعش و دابەزینى بەهاى نەوت و بڕینى پشکى هەرێم لە بەغدا و قەیرانى داراییەوە، بەڵام ئێستا ئەو پاساوانە هیچى نەماون، بۆیە پێمانوایە هیچ بەهانەیەک نییە بۆ بڕین و نەگەڕانەوەى دەرماڵەى خوێندن بۆ خوێندکارانى زانکۆ و […]
The post پەرلەمانتارێک “هیچ پاساوێک نەماوە بۆ بڕینی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ” appeared first on SNN.