“قەيس خەز عەلی لەگەڵ پلاسخارت کۆبووە و بەڵگەی ساختەکاری پێدا”

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی شیعه‌ كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پیشوه‌خته‌ی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌. به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یەکی نوسینگەی قەيس خەز عەلی ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق: خەز عەلی لەگەڵ جنين پلاسخارت کۆبووەتەوە، لە ديدارەکەدا به‌ڵگه‌ی له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شی پلاسخارت كردووه ‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه‌ له‌ باره‌ی پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق له‌كاتێكدا تائێستا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. خه‌زعه‌لی كه‌ له‌ لیستی سزاكانی ئه‌مریكادایه‌و نوێنه‌رایه‌تی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ دوای هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند: سێرڤه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ ئیماراتی عه‌ره‌بی بووه‌ […]

The post “قەيس خەز عەلی لەگەڵ پلاسخارت کۆبووە و بەڵگەی ساختەکاری پێدا” appeared first on SNN.