سیروان محەمەد” بازرگانان دەروازەکانی هەرێم جێدەهێڵن و روو دەکەنە باشوور”

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ دووشەممە، سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ ئاشكراده‌كات‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “بازرگانان ده‌روازه‌كانى هه‌رێم جێده‌هێڵن‌ و حكومه‌تى هه‌رێمیشمان له‌و مه‌ترسیه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌”. سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، پرۆسەی بازرگانی لەهەرێم‌ و بەتایبەت لەسلێمانی سست‌ و لاوازبووە، چونکە زۆربەی بازرگانەکان دەروازە سنووریەکانی هەرێمیان جێهێشتوە و ڕوویان لەدەروازە سنووریەکانی عێراق کردووە. سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ دەنگی ئەمریکا هۆكارى ئه‌و مه‌ترسیه‌ى ڕونكردۆته‌وه‌و وتی”سستبونی پرۆسەی بازرگانی پەیوەندی بەکارئاسانیکردنی عێراقەوە هەیە لەدەروازە سنووریەکان بۆ بازرگانەکان، بازرگانی لە دەروازەکانی هەرێم تێچوی زیاترە، بۆیە بازرگانەکان ڕوو لەدەروازەکانی عێراق دەکەن”. ده‌شڵێت:”ڕۆیشتنی بازرگانەکان زیاتر کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان هەبووە، بەڵام کەم تا زۆر […]

The post سیروان محەمەد” بازرگانان دەروازەکانی هەرێم جێدەهێڵن و روو دەکەنە باشوور” appeared first on SNN.