SNN-عەلی حەمە سەعید بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی پێش نیوەڕۆی سبەی سێ شەممە بەسەرۆكایەتی بافل جەلال تاڵەبانی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە سەرچاوەیەكی ناو مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، سبەی سێ شەممە 16/11/2021 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بەسەرۆكایەتی بافل جەلال تاڵەبانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم گۆڕانكارییەكانی یەكێتی و چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە بارودۆخی ناوخۆیی یەكێتی دەخرێنە بەرباس و گفتوگۆ. ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە ناوخۆی یەكێتی دەدرێت بە تایبەت پرسی ژەهر خواردكردنی بەرپرسانی باڵای یەكێتی و چۆنیەتی […]
The post مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک كۆدەبێتەوە appeared first on SNN.