SNN-عەلی حەمە سەعید لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سياسی يەکێتيدا ئەنجامی سەردانی شاندی یەكێتی بۆ بەغدا و هەروەها بابەتی خۆ ئامادەكردنی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و هاوكات گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی ژەهردخواردكردنی بەرپرسانی باڵای حزبەکە باسی لێکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا كار دەكرێت بۆ كۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی. سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی چەند تەوەر و پرسێكی ناوخۆیی یەكێتی و هەروەها بابەتی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقمان تاوتوێكردووە و كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسیش لەسەر هەمان ئەو پرسانە لەداهاتوودا زیاتر درێژەیان پێدەدرێت. ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا شاندێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان […]
The post ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی appeared first on SNN.