گۆڕان بۆ دياريکردنی ميکانيزمی هەستانەوە لە کۆبوونەوەدايە

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ بۆ تاوتوێكردنی قۆناغی نوێی هه‌ستانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ و بڕیاردان له‌ دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێی به‌ڕێوه‌بردن. ميديايی نزيک لە بزوتنەوەی گۆڕان رايگەياند: “ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌ بڕیاردانه‌ له‌ دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی قۆناغی هه‌ستانه‌وەی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرۆژه‌یه‌كی ژووری توێژینه‌وه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت”. ئاماژەی بەوەشکردووە: پرۆژه‌كه‌ هه‌یكه‌لیه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌كه‌ی وه‌ك ره‌شنووس دیاریكردووه‌ و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ زیاتره‌ ژووری توێژینه‌وه‌كان گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده رێكخراوه‌ییه‌كانی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوان و پشتیوانانی گۆڕان كردووه‌. له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مه‌ دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانیه‌، به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌، رۆژی 13ی 10 رێكخەری گشتی و ئەندامانی […]

The post گۆڕان بۆ دياريکردنی ميکانيزمی هەستانەوە لە کۆبوونەوەدايە appeared first on SNN.