SNN وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رايگەياند: “قەرزەکانی کرێى خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانى کراو وگیراوی سیاسی خەرج دەکرێت”. وەزارەتی شەهيدان لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لە چوارچێوەی ئەوخزمەتگوزارییانەى کە پێشکەش دەکرێن بە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کوردستانی، وەزارەتی کارو باری شەهیدان وئەنفالکراوان قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانی کراو وگیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکان)ی خەرج دەکات”. لەو بارەیەوە عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: قوتابی و خوێندکارانى کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیانى سیاسی کە کرێ خوێندن و دەرماڵەی ساڵانی […]
The post کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهيدان و زيندانيانی سياسی خەرج دەکرێت appeared first on SNN.