SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی ( جەمیل هەورامی) سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان باری تەندروستی تێكچوو ڕەوانەی نەخۆشخانەكرا، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی دانانی شەبەكەو باڵۆن لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كەسە نزیكەكانی جەمیل هەورامی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ دوای دروستبوونی ئازارێک لە جەستەی جەمیل هەورامی بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنین سەردانی نەخۆشخانەی كرد پاش پشكنین پزیشكەكان بۆیان دەركەوتووە كە یەكێك لە دەمارەكانی دڵی گیراوە بۆیە بڕیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری خێرایان بۆ داوە. ئاماژەی بەوەشكرد، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دانانی شەبەكە و باڵۆن بۆ ( جەمیل هەورامی) لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و كەمێك پێش ئیستا نەخۆشخانەی […]
The post نوێترین زانیاری لەبارەی تەندروستی جەمیل هەورامی دەخرێتەڕوو appeared first on SNN.