كار و چالاكیی ئایینی لە 270 كلێسادا ڕاگیراوه‌

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری كاروباری مه‌سیحییه‌كان لە وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، له‌ چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هەر 270 كلێساکەی ‌هه‌رێم هه‌موو كار و چالاكییه ئایینییەکانیان ڕاگیراوه‌، ته‌نها بۆ كارێكی زۆر زۆر پێویست نه‌بێت ناکرێنەوە و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمن.

بەڕێوەبه‌ری كاروباری مه‌سیحیه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خالید ئه‌لبێرت، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌و ڕێنماییانەی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بۆ خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشیی كۆرۆنا ده‌ری كردوون‌ كلێساكانی ئیمه‌ش جێبه‌جێیان كردووه‌ و هه‌موو كلیساكان، هه‌موو چالاكییەکانیان و نوێژی یه‌كشه‌ممانیان ڕاگرتووه‌ و ته‌نها بۆ كاریكی زۆر پیویست نه‌بێت ناكرێنه‌وه،‌ وه‌كو ژنماره‌كردن، یان كارێكی دیكه‌ی پێویست، بۆیه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین."

خالید ئه‌لبێرت گوتیشی: "له‌ هه‌رێمی كوردستان 270 كلێسا هه‌یه، کە‌ هه‌موویان داخراون و له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هیچ چالاكییه‌كیان تێدا بەڕێوە ناچێت."

گوتیشی: "هه‌ركه‌سێك پێویستی به ‌قه‌شه‌یه‌ك هه‌بێت، یان كاریكی پێوێستی هەبێت، سه‌ردانی کلێسا ده‌كات، ئه‌گه‌رنا هیچ كارێكی تێدا بەڕێوە ناچێت.'