SNN-عەلی حەمە سەعید لەبارەی بڕیاردان لەسەر پرسی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و هەروەها بابەتی نوسینەوەی دەستوری هەرێم، سبەی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەنێوان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بەڕێوەدەچێت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت سبەی بۆچوونی فەرمی یەكێتی لەبارەی هەردوو پرسەكەوە لە كۆبوونەوەكەدا ئاشكرادەكەین. زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەروەك لە كۆبوونەوەی پێشووی تری سەرۆك فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری لەسەر درابوو، سبەی پێنج شەممە كۆبوونەوەیەكی گرنگی دیكەی تایبەت بە پرسی نوسینەوەی دەستووری هەرێم و بابەتی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەڕێوەدەچێت، لە كۆبوونەوەی سبەینێدا لەڕێگەی سەرۆك فراكسیۆنەكانەوە […]
The post لە پەرلەمانی كوردستان سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەدەبەن appeared first on SNN.