SNN ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت: “دوژمنانی گه‌لانی ناوچه‌كه چاویان به ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی عێراق هه‌ڵنایه‌ت”، باس لەوەشدەکات، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات لە رێگەی سیاسی و یاساییەوە هاوکاری بەغدا بکات تا کێشەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان چارەسەر بکات. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: “دوژمنانی ناوچه‌كه چاویان به ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی عێراق هه‌ڵنایه‌ت، كارده‌كه‌ن بۆ ئامانجه خراپه‌كانیان به ئاراسته‌ی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه، بۆیه گرنگه هۆشیاری به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانگێڕیانه هه‌بێت”. راشیگەیاندوە، “یه‌كپارچه‌یی عێراق بابه‌تێكی ستراتیژیه و جێگه‌ی سازشكردن نییه، پێویستیشه هه‌موو تواناکان به‌كاربهێنرێن بۆ ئارامكردنه‌وه وچەسپاندنی سه‌قامگیری عێراق”. […]
The post رەئیسی: دوژمنانی ناوچه‌كه چاویان به ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی عێراق هه‌ڵنایه‌ت appeared first on SNN.