SNN وەزارەتى بەرگرى پۆڵەندا رایگەیاند: شەوى رابردوو 100 کۆچبەر لەسەر سنوور دەستگیرکراون دواى ئەوەى هەوڵیانداوە لە بیلاروسیاوە بپەڕنەوە ئەو وڵاتە. وەزارەتى بەرگرى پۆڵەندا (18ی تشرینی دووەمی 2021) لە راگەیەنراوێکدا بیلاروسیاى تۆمەتبارکرد بەوەى هانى کۆچبەران دەدات بەرد بگرنە هێزەکانى پۆڵەندا، بەهۆی هەوڵی پەڕينەوە بۆ ئەو وڵاتە 100کۆچبەر دەستگير کراون. ماریوش بلاشتاک وەزیری بەرگری پۆڵەندا (17ی تشرینی دووەمی 2021) رايگەياند: “دەبێت خۆمان بۆ ئەو ڕاستیە ئامادە بکەین کە بارودۆخەکەی سەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕوس بەخێرایی چارەسەر ناکرێت”. بلاشتاک ئاماژەشی بەوەدا: لە شەودا هەوڵەکان بۆ بەزاندنی سنوورەکە بەردەوام بوون، وتیشی کۆچبەران “هەمان شێوازییان بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر سنووری پۆڵەندا”.
The post پۆڵەندا 100 کۆچبەری دەستگير کرد appeared first on SNN.