SNN حکومەتی سوریا ئامادەیی بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەرانی وڵاتەکەی لە ئەوروپا دەردەبڕێت، دەشڵێت وڵاتانی خۆرئاوا کۆچبەران بۆ ئامانجی سياسی بەکاردێنن. فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند: دیمەشق ھەوڵێکی زۆر دەدات بۆ گەرانەوەی پەنابەرەکانی کە لە ماوەی رابردوودا بەھۆی قەیرانی وڵاتەکەیانەوە کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات و ئامانجیشیانە پەنابەرە سورییەکان بە خواستی خۆیان بەبێ مەرج بگەڕێنەوە. راشيگەياندووە: بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی سوريا لە سنوورەکانی بيلارووسيا ھەموو ھاوکارییەکیان پێشکەش دەکەن، دەشڵێت “وڵاتانی خۆرئاوا بۆ ئامانجی سیاسی پەنابەرانی سوری بەکاردەھێنن”.
The post سوريا کۆچبەرانی وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە appeared first on SNN.