SNN-عەلی حەمە سەعید تا ئێستا مووچەی مانگی ڕابردووی لیواهاوبەشەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم دابەشنەكراوە، بەڵام بەرپرسێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكرد كە هەموو ئامادەكارییەكان تەواو بوون بۆ ئەوەی لە ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی ئەوەی مانگانە بەشێك لە پارەی مووچەی لیواهاوبەشەكان لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە دابیندەكرێت بۆیە مانگانە ناتواندرێت لەگەڵ مووچەی وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مووچەی لیواهاوبەشەكانیش دابەشبكرێت و بەوهۆیەوە دوادەكەوێت. ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی لیواهاوبەشكان لەبەردەستدایە و هەموو ئامادەكارییەك كراوە كە لە ناوەڕاستی ئەم […]
The post وادەی دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان لە SNNەوە بزانە appeared first on SNN.