سەدر رەتی دەکاتەوە دەستوەردانی لە کاری کۆمسيۆن کردبێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN رێبەرى رەوتى سەدر رەتکردنەوەى دەستێوەردانى لە کاروبارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان کردبێت و رايگەیاند: بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێت ئەنجامى هەڵبژاردنە پێشوەختەکە بگۆڕن. موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە تویتێکدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر ئاماژەى بەوە کرد: “بەوپەڕى شانازییەوە دەستپاکى کارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنین و لە هەمان کاتیشدا هەموو جۆرە دەستێوەردانێک لە کارى کۆمسیۆنەکە رەتدەکەینەوە و جەخت لەسەر سەلامەتى کارمەندەکانى دەکەینەوە”. رێبەرى رەوتى سەدر ئاماژەى بەوەش کرد: “بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان فشار لەسەر کۆمسیۆن دەکەن و دەیانەوێت ئەنجامى هەڵبژاردنەکە بگۆڕن”. ئەم تويتەی سەدر لەکاتێکدايە بڕيارە بەمنزيکانە ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان لەلايەن کۆمسيۆنەوە رابگەيەندرێت.

The post سەدر رەتی دەکاتەوە دەستوەردانی لە کاری کۆمسيۆن کردبێت appeared first on SNN.