SNN بەڕێوبەرايەتی کارەبای سلێمانی رايگەياند: هۆکاری تەقينی بۆری ئاوی هێڵی دوکان سلێمانی بڕانی کارەبا نەبووە. بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هۆکاری تەقینی بۆری هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی بەهۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو دوای تەقینی بۆرییەکە و دوای (20) خولەک و لەسەر داوای ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە. پێشتر، بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا بڵاويکردبووەوە: بڕانی کارەبای لەناکا و لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی بووەتە هۆی شکانی بۆری پڕۆژەکە. ئاماژەى بەوەشکردبوو، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە (24) کاتژمێر دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش و […]
The post کارەبای سلێمانی: هۆکاری تەقينی بۆری ئاوی دوکان سلێمانی بڕانی کارەبا نەبووە appeared first on SNN.