کۆمسیۆن دوایین بڕیار لەسەر تانەکان دەدات

دوایین نوێکردنەوە 2021-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند دوا بڕیار لەبارەی تانەکانی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق دراوە و بەگوێرەی دوایین پێشهاتەکان هەزار و 415 تانە رەتکراونەتەوە. کۆمسیۆن دەڵێت: پاش تەواوبوونی ڕوانین لە سەرجەم تانەکان و ناردنی بۆ  دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکان،کە ژمارەیان 1436تانە بوو، وە دوایین بڕیاری دەرچوو لەسەریان لە لایەن دەستەی ناوبراو،بە جۆرێک بڕیاری رەتکردنەوە دراوە لەسەر 1415 تانەی پاڵێوراوان، وە ھەڵوەشاندنەوەی 21 بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران، 15بڕیاریان پەیوەندیان بەھۆکاری ڕێکاریەوە ھەیە،کە کۆمسیۆنی پابەندکردووە بە دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی بۆ ئەو وێستگانەی تانەی لەسەردراوە. راشیدەگەیەنێت: 6 بڕیاری تریان تێیاندا تانەکانیان پەسەندکراوە بە ھۆکاری یاسایی و ھونەری،کە ئەنجامی بەشێک لەناوەندەکانی دەنگدان ھەڵدەوشێتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە […]

The post کۆمسیۆن دوایین بڕیار لەسەر تانەکان دەدات appeared first on SNN.