SNN لەسەر ئەو هێمایەی هاتووچۆ کە ئاڕاستەی هەولێر دیاری دەکات، بەڵام بە زمانی کوردی بەرەو شوێنێکە و بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش بەرەو ئاڕاستەیەکی دیکە، هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، ئەو هێمایە لە کەرکوک دانراوە و هەولێر نییە. لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: “چەند ڕۆژێکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی هێمایەکی هاتوچۆ بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژە بۆ ئاراستە بەرەو هەولێر دەکات و وانیشاندراوە کە ئەمە هەولێرە.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە بۆهەمو لایەکی ڕووندەکەینەوە کە ئەو شوێنە هەولێر نییە و ئەو هێمایە لەشاری کەرکوک دانراوە بەئاراستەی هەولێر، بۆیە ئێمە لەهەڵەو شێوازی دانانی هێماکە بەرپرسیار نین.”
The post هاتووچۆی هەولێر روونکردنەوەیەک لەسەر ئەم هێمایە دەدات appeared first on SNN.