SNN فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان پشتیوانیی لەداخوازییەكانی خوێندكاران دوپاتكردهوه و و داواشیكرد خوێندكاران بە شێوەیەكی مەدەنی و شارستانیانە خۆپیشاندان بكەن و هێزه ئهمنییهكانیش ئارام بن و دان بهخۆیاندا بگرن. زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له پهرلهمانی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند: پشتیوانی لە داخوازییەكانی خوێندكاران دەكەین و پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو یاداشتانەی كە لە پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی دابینكردنی دەرماڵەكان ئەنجامدراوە حكومەت كاری لەسەربكات و جێبەجێی بكات. هیواشی خواست خۆپیشاندانەكان كۆتایی پێبێت و چیدی توندوتیژی لێنەكەوێتەوە و داوا لە هێزە ئەمنییەكانیش دەكات خۆراگڕ بن و خۆپیشاندەران پارێزراو بن و توندوتیژی بەرامبەریان نەكرێت، چونكە ئەوانە خوشك و برا و كوڕ […]
The post فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمان “پشتیوانی لە داخوازییەکانی خوێندکاران دەکەین” appeared first on SNN.