جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كونسولی هۆڵه‌ندا ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/3/2020 به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێشوازی له‌ به‌ڕێزان نیكۆلاس كوزین كونسولی گشتیی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان و نیلز تین ئانچه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هۆڵه‌ندییه‌كان له‌ هه‌رێم كرد.

له‌ دیدارێكدا چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر دوا هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ و به‌مۆدێرنكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جەختیان لە به‌رده‌وامی و به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌‌ كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و هەماهەنگیی نێوان هەرێم و شانشینی هۆلەندا لە رووی پیشەسازی و کەرتی کشتوکاڵییه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.