SNN دوای ئەوەی وا بڵاوکرايەوە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزيران رەزامەنديداوە لەسەر خەرجکردنی دەرماڵە، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت “ئەو پارەيە بۆ خەرجکردنی دەرماڵە نييە بەڵکو هاوکارييە”. سەمير هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان کرا بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاری کردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەم دەرامەت.” وتوشيەتی “ئەو بڕیارە بە مانای خەرجکردنەوەى دەرماڵەی خوێندکاران نایەت وەک پێشتر میدیای یەکێتی بەناوی سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە”. هاوکات، عبدالسلام دۆلەمەری سەرۆکی ليژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پۆستێکيدا لە فەيسبوکی خۆی نوسيويەتی: “لەسەر فەرمانی بەڕێز مەسرور بارزانی، بودجەیەکی تایبەت […]
The post ئەو بودجەيەی بۆ خوێندکاران تەرخانکراوە دەرماڵە نييە بەڵکو هاوکارييە appeared first on SNN.