كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بووە سەرۆكی پەرلەمانی نەرویج

دوا نوێکردنەوە: 2021-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك مەسعوود قەرەخانی هاووڵاتی كوردی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی كوردستان بە سەرۆكی پەرلەمانی نەرویج هەڵبژێردرا. مەسعوود قەرەخانی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی نەرویج، تەمەنی 39 ساڵە و ساڵی 1987 وەكوو پەنابەر لەگەڵ بنەماڵەكەی كۆچیانكردووە بۆ نەرویج. سەرۆكی نوێی پەرلەمانی نەرویج ساڵی 2009 یەكەمجار وەكوو ئەندامی پەڕلەمانی نەرویج لە لایەن حیزبی كرێكارانەوە هەڵبژێردراوە. رۆژی 24ی نۆڤەمبەری 2021 ناوبراو لە لایەن حیزبی كرێكارانەوە كاندیدكرا بۆ سەرۆكی پەرلەمان و بە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئەم وڵاتە هەڵبژێردرا. كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئەوروپا بە چالاكییەكانیان بوونە جێگای سەرنج و جێی شانازی سەرجەم كوردان كە لە زۆر بواری سیاسی، هونەری و زانستی و وەرزشیدا هەڵكەوتوون.