SNN عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە پاریس، رایگەیاندووە: ئەمڕۆ هەینی، پەرلەمانی فەرەنسا دەنگ لەسەر پرۆژە بڕیارێک دەدات کە تایبەتە بە کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد لە باشووری کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی بەعسەوە و ئەگەر دەنگی ئەندامانی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، کۆمەڵکوژییەکە بە جینۆساید دەناسرێت. عەلی دۆڵەمەری، له فهیسبوكی خۆی بڵاویكردهوه کە گەلی کورد و گەلی فەرەنسا مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە و حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی تووندوتۆڵیان هەیە لە هەموو بوارەکاندا. دەیانەوێت ئەم پێشنیارە بە کۆی دەنگ بڕیاری لەسەر بدرێت و لە ئەنجوومەنی نیشتمانی بە فەرمی بکرێت، دواتریش حکومەتی فەرەنسی دانی پێدا بنێت و پاشان ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت بۆئەوەی بتوانن ناساندنی […]
The post ئەمڕۆ پەرلەمانی فەرەنسا دەنگ لەسەر بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی کورد دەدات appeared first on SNN.