رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان دادەمەزرێندرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك بڕیارە سبەینێ كارەكانی كۆنفراسی یەكەمی رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان دەستپێبكات. نیاز ئیبراهیم چالاكی سیاسیی رایگەیاند، سبەینێ ٢٧ ی مانگی نۆڤەمبەر بۆ دوو رۆژ، كارەكانی كۆنفراسی یەكەمی رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان KHRO دەستپێدەكات. راشیگەیاند، كۆنفراسەكە كاتژمێر ٥ ی ئێوارە بە كاتی كوردستان دەستپێدەكات بە بەشداری هەرچوار پارچەی كوردستان و كوردانی تاراوگە. رێكخراوەكە كە لالەیەن حكومەتی ئەمەریكاوە مۆڵەتی هەیە و لە كەنەداش لە پرۆسەدایە، دەبێتە چاوێكی دیكە لەسەر پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ لە هەرچوار پارچەی كوردستان كە ئێستا لە ژێر شەڕی گشتگیری هەمەلایەنە دایە، مافەكانی مرۆڤ ، بەتایبەتی مافەكانی گەنجان و سیاسەتوانان و چاڵاكوانان و ژنان و […]