ڕێبەرانی جیهان هەوڵ دەدەن زۆرترین ڕێژەی دانیشتوانیان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن

دوا نوێکردنەوە: 2021-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

لە کاتێکدا وەرزی زستان لە نیوەگۆی باکوری زەوی دەستپێدەکات و پەتای کۆڤید-19یش لە سەرانسەری ئەوروپا و ئەمەریکای باکور لە بەرزبوونەوەدایە، ڕێبەرانی سیاسی لە واشنتنەوە هەوڵ دەدەن بۆ قائیلکردنی خەڵکی تا ڤاکسینەکانی دژ بەو پەتایە وەربگرن کە تا ئێستا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 5ملیۆن کەس لە جیهاندا