پەكەكە دوای 43 ساڵ

دوا نوێکردنەوە: 2021-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ئەمڕۆ 43 هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەیە. پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە 26- 27ی نۆڤەمبەری 1978 لە گوندی فیسێی پارێزگەی ئامەدی باكووری كوردستان دامەزرێندراوە. ئێستا پەكەكە لە شەڕێكی دەستەوئێخەدایە لەگەڵ سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان و تا دێت فشارەكان لەسەری لەلایەن توركیا و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لەسەری زیادتر چڕ دەكرێنەوە. لە ماوەی ساڵانی رابردوودا گۆڕانكاری لە شەڕی پەكەكە و توركیادا بووە، توركیا فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان درۆن لە شەڕەكاندا بەكاردەهێنێت فڕۆكەیەك توانای توركیای لە جەنگدا زۆر بەرەوپێشبردووە، بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری سەركردەی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان كوژراون بەتایبەت لەسنووری پارێزگەی سلێمانی. پەكەكە لە هەرێمی كوردستان لە دوای جەنگی داعشەوە […]