SNN ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئاشکرای کرد کە 861 کۆچبەری دیکە کە لە سنوورەکانی ئەورووپادا گیریان خواردووە، بە دوو کاروان دەگەڕێنەوە عێراق. ئهحمهد سهحاف، له راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دەرەوە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی رابردووەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی دۆسیەی کۆچبەرانی عێراقی دەکات و لەم چوارچێوەیەشدا، فوئاد حوسێن وهزیری دهرهوه، له پهیوهندی بهردهوامدایه لهگهڵ هاوتا ئهوروپاییهكانی و لە بەغدا پێشوازیی لە ژمارەیەکیان کردووە. ئەحمەد سەحاف ئاشکرایشی کردووە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێنمایی بەباڵیۆزخانەکانی وڵاتەکە لە مۆسکۆ و وارشۆ داوە تیمی دیپلۆماتی بنێرن بۆ شوێنی کۆچبەران و هاوکاری و هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ دەسەڵاتەکانی بێلاڕووس و لیتوانیا و لاتڤیا و پۆڵەندا بکەن. وتەبێژی […]
The post سەدان کۆچبەری دیکە لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنەوە بۆ عێراق appeared first on SNN.