هەولێر–KDP.info- گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، وێڕای پشووی دامودەزگاکان، مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.
لە پرێسکۆنفراسێکیدا، دکتۆر جووتیار عادل، بە مێدیاکانی ڕاگەیاند، کە سەرباری ئەوەی حکوومەتی هەرێم بڕیاری دا پشوو سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت بێ لە پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و تەندروستی بگرێتەوە، بەڵام پێدانی مووچە بەردەوام دەبێت، ئەوەش لە ئەولەویەتی حکوومەتی هەرێمدایە.
گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایشیگەیاند، کە دەربارەی كاریگەریی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر مووچە، لەم چەند ڕۆژەدا گفتوگۆ و لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەن و دواتر بۆ هەمووان بڵاوی دەكەنەوە.
خێڵان بەختیار