لەدەروازە سنورییەكانەوە مەرجەكانی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران بڵاوكرایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-11-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت ، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت گەشت بۆ وڵاتی ئێران بكەن پێویستە كارتی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنا و ڤیزای ئێران هاورێی گەشتەكەیان بێت، دەشڵێت،”لەكاتی گەڕانەوە بۆ هەرێم ئەگەر كارتی ڤاكسینی هەبێت پێویست بە پشكنین ناكات”. دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 27-11-2021 مەرجەكانی گەشتكردنی هاووڵاتییانی لە دەروازەكە بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، هاووڵاتیانی هەرێم كاتی گەشتكردنیان بۆ ئێران پێویستە كارتی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنا و ڤیزای ئێران یان پێی بێت . ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، گەشتیارە ئێرانی و بیانییەكان لەكاتی هاتنیان بۆ هەرێم پێویستە پشكنینی كۆرونا بكەن، تەنها ئەوانە نەبن، كە نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن و […]