‎شانۆیی “وەك قەقنەس دەسوتێم” لە سلێمانی ‎نمایشدەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-11-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بڕیارە لە رۆژانی یەكشەممە ودووشەممە ، لە سلێمانی شانۆیی وەك قەقنەس دەسوتێم نمایش برێت . ‎‏‎شانۆیی وەك قەقنەس دەسوتێم لە نووسینی نووسەر و شانۆكاری كورد “گەزیزە عومەر”ە و سینۆگرافیاو دەرهێنانی، نەژاد نەجمە و وابڕیارە لە ٢٨-٢٩-١١ دا لەسەر تەختەی شانۆی هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایشبكرێت. ‎‏‎پاش نمایشكردنی شانۆییەكە لە چەندین شاری تری عێراق و بردنی خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ و باشترین نمایش و چەند خەڵاتێكیتر لە تونس و میسر، وابڕیارە ‎لە بەرواری 28-29/ 11/ 2021 ‎لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایش بكرێت. شانۆییەكە لە نواندنی “هەوار فارس”ە و موزیكی كارەكە لەلایەن سیروان عومەرە وە ئامادەكراوە و دیكۆرەكەی لەلایەن بەرهەم یاسین و […]