خوێندكارێك لەكاتی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

دوا نوێکردنەوە: 2021-11-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەهۆی ئەوەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، خوێندكارێكی پۆلی 12ی ئامادەیی لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای كەركوك لەكاتی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا. وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە خوێندكارێكی پۆلی 12ی ئامادەیی لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای كەركوك لەكاتی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی گیانلەدەستدانەكەی”. خوێندكارەكە ناوی “مستەفا عەدنان خەڵەف”ە و تەمەنی 17 ساڵە و خوێندكاری پۆلی 12ی ئامادەییە. هاوكات تەندروستیی كەركوك ئەوەی وتووە، “ئەو خوێندكارە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و بێ پشكنین ڤاكسینەكەی بەكارهێناوە”.