سەرچنار ئەحمەد؛ لەبری ڕاگرتنی دەوامی زانكۆكان داوا ڕەواكانیان جێبەجێ بكەن

دوا نوێکردنەوە: 2021-11-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەبری ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەنگاو بۆ جێبەجێكردنی داواكاری قوتابیان و خوێندكاران بنێت، كە خۆی لە خەرجكردنی دەرماڵە و چاكسازی دەبینێتەوە ، كەچی دەوامی زانكۆكانیان ڕاگرتووە. سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوولە پەرلەمانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، زۆرینەی قوتابیانی زانكۆو پەیمانگاكان لەسەرجەم شارەكانی هەرێم لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ داواكردنی مافەكانیان یەك دەنگ بوون و بە یەكدەنگی پەیامی خۆیان ئاڕاستەی خوێندنی باڵاو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرد. وتیشی،”حكومەتی هەرێم لەبری ئەوەی كار بۆ جێبەجێكردنی داواكاری قوتابیان و خوێندكاران بكات، كەخۆی لەخەرجكردنی دەرماڵە و چاكسازی لە بەشە ناوخۆییەكان دەبینێتەوە، هاتوون دەوامیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لە […]