مەسعود بارزانی لەگەڵ جنین پلاسخارت كۆبوەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-11-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوەوە . مەسعود بارزانی ، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین پێشوازی لە جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق كرد و لەدیدارێكدا دواین پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری رابردوو تاووتوێكران. لە كۆبونەوەكەدا مەسعود بارزانی سوپاسی هەوڵەكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردن بەرز نرخاندووە و جەختی لەوە كردەوە، كە ھەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری ڕابردووی عێراق ھەڵبژاردنێكی سەركەوتوو و پاك بووە . لە ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانیدا […]